ئانارشیسم
(جه‌مشید به‌هــــرامی )

ئانارشیسم یان دژه‌ر سه‌روه‌ری له ره‌چه‌ڵه‌کدا وشه‌یه‌کی یۆنانیه و به‌م شێوه‌یه دێته ناسکرن:
بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و روانگه‌یه‌ک که خوازیاری هه‌ڵدێرانی هه‌ر چه‌شنه ده‌وڵه‌تێک و پێکهاتنی ئه‌نجومه‌نگه‌ل و کۆڕگه‌لێکی ئاوه‌ڵا و پاڵپشت بوونی خوازیارانه‌ی ئه‌ندامان و گرووپگه‌ل به جێگه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه.
ئانارشیسمه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتگه‌لی جیهاندا بوونیان هه‌بووه به تایبه‌ت ئیتالیا و ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا و…
بنه‌ره‌ت و بنچینه‌ی ئانارشیسم دژه‌ده‌وڵه‌تیه،به‌ڵام،له راستیدا بوونی هه‌ر چه‌شنه هێزێکی سازمانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی به ناڕه‌وا ده‌زانێت.
ئانارشیسم یاساگه‌لی ده‌وڵه‌تی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک داده‌نێت بۆ هاتنه ناو چوارچێوه‌ی تایبه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و بنه‌ڕه‌تی هه‌موو خراپیه‌کانی کۆمه‌ڵگا،به‌م هۆیه‌وه ئانارشیسم خوازیاری له ناوچوونی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانه،ئانارشیسم به پێچه‌وانه‌ی هه‌مووی ئه‌وانه‌یه‌وه که ناسراوه،گێره‌شێوێن نیه و کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ سامانی ناوێت،به‌ڵکوو بیر له دیسیپلین و نزامێک ده‌کاته‌وه که به هۆی هاوکاری ئازادانه‌وه پێک هاتبێت،که باشترین شێوه ،له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه،دروست کردنی گرووپگه‌لی خودگه‌ردانه.چوونکوو ئانارشیسته‌کان،مرۆڤ به نه‌ست ئازاد ده‌زانن.
ئیلیزه رکلووز(1830-1905)ئانارشیستی فه‌ڕه‌نسی،ده‌یوت"ئامانجی ئێمه ژیانێکی بێ یاسای بێ ده‌وڵه‌ته"
ئانارشیسته‌کان له سه‌ر ئه‌و رایه‌ن که گه‌ڕانی نزامی ئابووری له کۆمه‌ڵگای ئازاد و بێ هیچ زۆرێک،باشتره له‌وه‌یه که ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌ت به زۆر و زه‌خت خستنه سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ،خستنه چوارچێوه‌ی کرده‌وه‌کانی تاکه‌کان پێویست ناکات،چوونکوو مرۆڤ به نه‌ست به شێوه‌ی ئازادانه سه‌ر له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی تاکه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵدا داده‌نێت.
به ڕای شازاده کرۆپاتکین(1842-1921)ئانارشیستی ناوداری رووس"ئه‌گه‌ر نزامی ئێستای چینایه‌تی و پژاندن و بڵاوه‌پێدانی داراییه‌کانی درووستبووی گشتی،لا ببه‌ین ئیدی نیازێک به تاوانبار کردن و ناساندنی تاوانبار نیه.
کرۆپاتکین ده‌ڵێت"ئێمه له منداڵیه‌وه به‌وه راهاتووین که ده‌بێت ده‌وڵه‌تمان ببێت."به‌ڵام مێژوو و دیرۆکی مرۆڤ به پێچه‌وانه‌وه باس له‌وه ده‌کات،رۆژگاری پێشڤه‌چوونی ئابووری کاتێکه که گرووپگه‌لێکی چووکه یان به‌شگه‌لێک له کۆمه‌ڵ،زۆری زۆرداره‌کان ده‌شکێنن و ده‌گه‌ن به‌شێک له ئازادی نه‌ستیی خۆیان.
مرۆڤ به پێی پێشڤه‌چوونی ئازادی تاکه‌که‌سی ده‌چێته پێش،ئانارشیسته‌کان له سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن ده‌گه‌ینه کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و چ ڕوویه‌ک له پێوه‌ندی ده‌بێته بنه‌مای ئازادی هاوده‌نگ نین.
ئانارشیسته‌کان له حاڵێکدا بڵاوه‌ده‌ده‌ن به روانگه‌ی"بێڵه بیکه‌ن!" له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێکۆشانی مرۆیی هاوده‌نگن،به‌ڵام له هه‌رچشتێکدا له‌گه‌ڵ یه‌ک هاوده‌نگ نین وبه هۆی جیاوازیه‌کانیانه‌وه دابه‌ش ده‌کرێن به:
1- ئانارشیستگه‌لی چاکه‌خواز
2- ئانارشیستگه‌لی کمۆنیست
3- ئانارشیستگه‌لی تاکی(ئه‌مانه باوه‌ڕیان به تاکه‌کان و پێڕه‌وکردنی ماڤه سروشتیه‌کانی هه‌یه،له‌وانه ئازادی وه‌ک یه‌کێک له‌و ماڤانه، له نێو کۆمه‌ڵگادا)
پێشڕه‌وانی ئانارشیسته‌کان دابه‌ش ده‌کرێن به چه‌ند ده‌سته‌وه:
1- شوێنکه‌وتوانی پرۆدیۆن(1809-1865)،ئانارشیستی ناوداری فه‌ڕه‌نسی
2- شوێنکه‌وتوانی بلانکی(1805-1881)،ئه‌مانه خوازیاری به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات به زۆرن.
به‌شوێنکه‌وتوه‌کانی بلانکی ده‌ڵێن بلانکیسم
3- شوێنکه‌وتوانی باکوونین(1814-1876)،ئانارشیستی رووسی و "باوکی ئانارشیستی نوێ"،که له سه‌ر رێگه‌ی بلانکی به‌رده‌وام بوو.ناکامی له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی شوێنکه‌وتوانی باکوونین وه‌ک لایه‌نێکی گرژ و زبر له موبارزه،له‌وانه‌وه‌ک تێرۆرگه‌لی تاکی هاته ئاراوه.
ئانارشیسته‌کان هه‌موویان له سه‌ر هه‌ڵدێرانی ده‌وڵه‌ت جه‌خت ده‌که‌ن و دیمووکراسیش وه‌ک ملهووڕی و ئیستبداد و زۆره‌ملی ده‌زانن،که لای ئه‌وان ناحه‌زی دمووکراسی تۆسقاڵێک له ملهووڕی سه‌ڵته‌نه‌تی که‌متره.
پرۆدیۆن ده‌ڵێت:"ده‌وڵه‌ته‌کان شه‌لاخ و هه‌وساری خودان"
ئانارشیستی نوێ(نئۆئانارشیسم) :
ئانارشیستی نوێ به روانگه‌کان و ده‌نگه‌کانی پییه‌ر ژۆزێف پروودیۆنه‌وه ده‌ست پێده‌کات،به‌ڵام بنچینه‌ی روانگه‌کانی له بیرمه‌ندانی زۆر پێشتر له‌ودا،ته‌نانه‌ت له هزرڤانای یۆنای کۆندا ده‌بیندرێت.
له پێشره‌وانی پرۆدیۆن له سه‌ده‌کانی نوێتردا ڤیلیام گادوینی(1756-1843)به‌ریتانیاییه.
گادوین له کتێبی"شرۆڤه له عه‌داڵه‌تی سیاسی‌دا"که له ساڵی1793دا بڵاوی کرده‌وه،له هه‌ڵدێرانی هه‌ر چه‌شنه ده‌وڵه‌تێک پشتیوانی ده‌کرد و بنه‌مای ئانارشیستی کمۆنیستی داڕشت،گادوین بروای به تاک(واته تاکی کۆمه‌ڵ) هه‌یه و دوڵه‌ت چ دمووکرات چ ملهور(مستبد)،هه‌روه‌ها ماف و یاسا پێچه‌وانه‌ی هزر و عه‌قڵ داده‌نێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌قڵانی په‌سه‌ند ده‌کات.
به‌ڵام ئانارشیسم به شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی "ماخۆیه‌تی((مالکیت)) چیه"(1845)به‌رهه‌می پرۆدیۆن ده‌ستی پێ‌کرد.پرۆدیۆن له ئانارشیسمگه‌لێک بوو که باوه‌ڕیان به تاک بوو و له‌گه‌ڵ ماخۆیه‌تیدا کێشه‌ی نه‌بوو و به‌س خوازیاری باشبوونی چۆنیه‌تی به‌ده‌ست هێنان و سه‌وداگه‌ری له‌ودا بوو. کرۆپاتکین پێشڕه‌وی ئانارشیسمی کمۆنیستیه و له‌گه‌ڵ هزری ئه‌ودا ئانارشیسم تێکڕا له گه‌ڵ کمۆنیستدا تێکه‌ڵاو بوو.
ئانارشیسته‌کان له روانگه‌ی زانستیه‌وه به دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌کرێن:
1- ئانارشیستگه‌لی هێمنیخواز
2- ئانارشیستگه‌لی شۆڕشی
ئانارشیستگه‌لی شۆڕشی بڕوایان به تێکدان و تێرۆر و ڕه‌شه‌کوژی و مانگرتن و هه‌ڵدێرانی کوتوپڕی ده‌وڵه‌ت هه‌یه،ئه‌م ده‌سته‌یه به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده کۆمه‌ڵێک له سیاسه‌توانان و پاشا و سه‌رۆک کۆمارگه‌لیان کوشت و به تایبه‌ت له ئیتالیا و ئیسپانیادا کارلێهاتوانی تێرۆریستی به‌رچاویان بوو،جاروباریش ده‌ستیان ده‌دایه جینایه‌ت گه‌لی ده‌ژه مرۆیی.
لیو تۆلستۆی(1828-1910)،نووسه‌ری رووس،له ئانارشیستگه‌لی ئایینی ئاشتیخواز بوو.تۆلستۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بوونی ده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ بنیاته‌کانی مه‌سیحیه‌تدا به ناسازگار ده‌زانی،له سه‌ر ئه‌وه بوو که ته‌نیا "خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤین"ه که ده‌بێت زاڵ بێت به سه‌ر خه‌ڵکدا.خه‌ڵک ده‌بێت له سه‌ردانه‌واندن له به‌رامبه‌ر خزمه‌تی نزام،دانی باج و خه‌راج و دادخوازی له دادگاکاندا خۆیان بپارێزن و ئه‌و ده‌ستگایانه‌ی که به سه‌ر ئه‌واندا ئه‌مر ده‌که‌ن ده‌بێت له ناو بچن.
ناودارتین ئانارشیسته‌کانی ئه‌ورووپا،باکوونین،نووسه‌ری،رووسه،که له ساڵه‌کانی1845هه‌تا1876رێبه‌ری ئانارشیستی کمۆنیستی و شۆرشی ئه‌ورووپا بوو و له سه‌ره‌تادا له گه‌ڵ مارکس دا هاوکاری ده‌کرد و دواتر به هۆی کێشه‌ی نه‌زه‌ری له گه‌ڵ مارکس دا،ئه‌و هاوکاریه کۆتایی پێهات.
کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌ویی ئانارشیسته‌کانی دوونیا له ساڵه‌کانی1877و1907پێک هات،به‌ڵام ئه‌وان قه‌د نه‌یانتوانی،سازمانێکی نه‌گۆر بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن،به‌ڵام سه‌ندیکالیسم ،که له لقه‌کانی ئانارشیسته،له بڕێک له وڵاتانی ئه‌ورووپا و و ئه‌مریکای باشووردا وه‌ک بزافێکی به‌ربڵاوی تووده‌یی پێهات.
لقێک له بزافی ئانارشیشم له رووسیادا له ژێر ناوی نیهیلیسم پێک هات.
ئه‌ندیشه‌کانی ئانارشیستیی به‌رده‌وام له سه‌رده‌مگه‌لێکی کورت،به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می بشێویه‌کان و شۆڕشگه‌لی مه‌زن و به‌رزدا،هاتوه‌ته مه‌یدان،هه‌روه‌ها که ئانارشۆسه‌ندیکالیسم له شه‌ڕه‌کانی ناوه‌کی رووسیادا و ئانارشیسته‌کانی ئیسپانیا له شه‌ڕه‌کانی ناوه‌کی ئیسپانیادا هاتنه مه‌یدانه‌وه و پێگه‌یان په‌یداکرد و چه‌ندێک له‌مه‌وبه‌ر ئانارشیستگه‌لی چه‌پ له"ڕووداوی مانگی مه‌ی"1968ی فه‌ڕه‌نسا.
ژێده‌ر:
دانشنامه‌ی سیاسی داریوش آشوری
فرهنگ اصطلاحات و مکتبهای سیاسی
